سەردێڕ:

ئۆجەلان: بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی پێویستە سەرلەنوێ یاساکان دابڕێژرێنەوە

PM:04:22:22/11/2025

612 جار خوێندراوەتەوە

عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامێکی نوێیدا دەڵێت،بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و چارەسەرێکی راستەقینە، دەبێت سەرلەنوێ یاساکان دابڕێژرێنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامێکیدا بۆ (کۆنفرانسی پێکەوە شێوەدان بە ژیان) دەڵێت، ئەم قۆناغە مێژووییەی ئێستامان، کاریگەریی لەسەر چارەنووسی تورکیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی کورد دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەم کاتەدا دەرفەتێک لەئارادایە، وا دەکات تێپەڕین لە پرۆسەی نێگەتیڤەوە بەرەو پرۆسەی گۆڕانی پۆزەتیڤ مومکین بێت؛ دەتوانرێت شەڕ و پەراوێزخستن و نادادی تێپەڕێنرێت، ئەم تێپەڕینە تەنها بژاردەیەکی سیاسیی نییە، لەهەمان کاتدا هەوڵێکە کە راستییە مێژوویی و گەردوونییەکان دەکاتە حەتمی."

دەشلێت، "بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و چارەسەرێکی راستەقینە، دەبێت سەرلەنوێ یاساکان دابڕێژرێنەوە و سیاسەتی دیموکراتیک بنیات بنرێت، ئەمە پێویستییەکی حەتمییە. لەم ڕووەوە، زۆر گرنگە کە کۆتایی بە ڕەفتاری میزاجییانە بهێندرێت، دەبێت پێوانە یاساییە گەردوونییەکان و بڕیاری دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دەستبەجێ جێبەجێ بکرێن".













گەلەری