PM:02:22:22/11/2025
668 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر رێگای کەرکوک - تکریت دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و سەربازێکی سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوەکە و لە نێوان تاکسییەک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا و بەدیاریکراوی لەسەر رێگای سینیە نوێ لە بێجی روویداوە.
چاوگێک لە
پۆلیسی هاتوچۆی بێجی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو شەقامە نوێیە و هەر شۆفێرێک دەگاتە ئەو
شوێنە، بەبێ گوێدانە هێماکانی هاتووچۆ، خێرا لێدەخورێت و رووداوی لەو شێوەیەی
لێدەکەوێتەوە.
باسی لەوەشکرد،
لەو رووداوەدا دوو ئەفسەری سوپای عێراق بەپلەی عەمید و عەقید و سەربازێک گیانیان
لەدەستداوە.