سەردێڕ:

نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید کرا

PM:01:46:22/11/2025

924 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوەی ئیسلامی دەڵێت، به‌كۆی ده‌نگی بڕیاریانداوه‌ كه‌ نوری مالیکی، ئەمینداری گشتی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندید بكات.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوەی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوەی ئیسلامی بە کۆی دەنگ بڕیاریدا ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی وەک کاندیدی حزبەکە بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت کاندید بکات و گفتوگۆكان له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات.

هاوکات ئه‌مڕۆ نوری مالیكی گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و لە ئێستادا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.

نوری مالیکی لەپاڵ سودانی و چەند کاندیدێکی تر چاوی لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانە و لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، پشتگیری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن لەماوەی مانگێکدا.

باسی لەوەشکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەرێکی دیاریکراوی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو داناوە و بڕیاری نەداوە سەرۆک وەزیرانی ئێستا لە خولی دووەمی سەرۆک وەزیران بێبەش بکرێت.













گەلەری