PM:01:07:22/11/2025
564 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، كەشناسیی هەرێم بڵاویكردەوە، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، هەروەها خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت لە پێنج تا ١٥ كیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با هاوشێوەی ئەمڕۆ لەنێوان
پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:
هەولێر: ٢٥
پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٣
پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٤ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ٢٤ پلەی
سیلیزی
کەرکوک: ٢٧
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٢
پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٩
پلەی سیلیزی