سەردێڕ:

یەكەم كارگەی بەرهەمهێنانی شیرى منداڵان دروستدەکرێت

PM:12:23:22/11/2025

696 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەردی بناغەی یەكەم كارگەی بەرهەمهێنانی شیری منداڵانى لە عێراق دانا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی بەردی بناغەی كاری جێبەجێكردنی كارگەی بەرهەمهێنانی شیری منداڵان بۆ هەموو قوناغەكان دانا.

بەپێی راگەیەندراوەكە كارگەكە بەرهەمی خۆراكیش بەرهەمدەهێنێت بە رێژەی نۆ ملیۆن قوتووی خۆراكی لە ساڵێكدا.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمە یەكەم كارگەیە بۆ بەرهەمهێنانی شیری منداڵانی ساوا (جێگرەوەی شیری دایكە) كە لە عێراقدا دەكرێتەوە.













گەلەری