سەردێڕ:

سۆمۆ: لەماوەی نۆ مانگدا داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە ٤٨ ملیار دۆلار بووە

PM:01:41:28/10/2025

288 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، عێراق لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا، زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە و داهاتەكەشی ٤٨ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویکردەوە، كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە كانونی دووەمەوە بۆ ئەیلول، نزیكەی ٩١٨ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار و ٤٠٧ بەرمیل بووە، كە دەكاتە مانگی ١٠٢ ملیۆن و ٣٢ هەزار و ٢٩٧ بەرمیل نەوت.

بەپێی ئامارەكانی سۆمۆ، كۆی هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەكانی بەسڕە و ناوەڕاستەوە لە رێگای بەندەرەكانی بەسراوه گەیشتووەتە ٩٠٠ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٧٧ بەرمیل نەوت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی قەیارەی كەركوكەوە گەیشتووەتە نزیكەی حەوت ملیۆن و ٩٩ هەزار و ١٥٤ بەرمیل، لە كۆگای كەركوكیشەوە بۆ ئوردن لەهەمان ماوەدا گەیشتووەتە ملیۆنێك و ٨٦٦ هەزار و ١٩٤ بەرمیل.

ئەوەش هاتووە، داهاتی دارایی هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ مانگەكانی كانونی دووەم، شوبات، ئادار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەمموز، ئاب و ئەیلول نزیكەی ٤٨ ملیار و ٨٢١ ملیۆن و ٦٥٦ هەزار و ٧٢٦ دۆلارە.













گەلەری