سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی سێ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:08:03:28/10/2025

14540 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک نەخۆشخانەی شار رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و بە وتەی چاوگێک لە پزیشکی داد بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی رایگەیاند، لە نزیک نەخۆشخانەی شار رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بە وتەی چاوگێک لە پزیشکی داد بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەو چاوگەی پزیشکی داد وتیشی، "لەئەنجامى ئه‌و رووداوه‌دا شۆفێر و سێ سەرنشین گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و یه‌كێكى دیكه‌ش برینداره‌، هۆکاری سەرەکی رووداوەکەش خێرایی‌ بووە".
چەند شایەتحاڵێکیش بە
ئێن ئاڕ تیان وت، ئۆتۆمبێلەکە "لە جۆری مارسیدسە و بە خێراییەکی زۆر خۆی بە سەگێکدا کێشاوە و دواتر خۆی بە شۆستەدا کێشاوە."


هۆگر هەڵگورد - سلێمانی



نوێ دەکرێتەوە..












گەلەری