دوای ئەوەی بەهای کانزا زەردەکە نزیکەی ٥٠ دۆلار دابەزی و دواتر کەمێک بەرزبووەوە، ئەمڕۆ بە چوار هەزار و ٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٣١ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٤٠ دۆلار نزمبووەوە.
هاوکات، نرخی
زیویش کەمێک بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە ٤٨ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی
پێوەکرا.
ئابووریناسان
هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان
ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧١٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٣١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٧٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٤٩ هەزار دینارە