AM:10:45:30/10/2025
4024 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دوو ملیۆن و ٢٥٠ هەزار کارتی بایۆمێتری دەنگدەرانیان دابەش کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەباشی و بەپێی پلانەکان دەڕوات و كۆمسیۆن نوێکردنەوەی لیستی دەنگدەران و راهێنانی تیمی دەنگدەران و ئامادەكردنی ناوەندەکانی دەنگدانی لە پارێزگا جیاوازەکاندا تەواوکردوە.
هەروەها، بە
گوێرەی رۆژنامەی فەرمی عێراقی، لەمیانەی ئامادەكارییەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردندا، کۆمسیۆن دابەشکردنی دوو ملیۆن و ٢٥٠ هەزار کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی تەواو کراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاره ههڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراق، رۆژی ١١ـی١١ بەڕێوەبچێت.