PM:01:08:28/10/2025
512 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی رووماڵی رووخاندنی خانووی هاوڵاتییان لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی، هێزێکی یەکێتی دەستییان بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی ئێن ئاڕ تیدا گرت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی وتی، بەشێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکی هوانە لە دژی رووخاندنی خانوەکانیان لە لایەن یەکێتیەوە گردبوونەوە و داوا دەکەن خانووەکانیان نەڕووخێندرێت و دەڵێن، "بەم بەرە زستانە شوێنمان نیە بۆی بچین".
ئەوەش دوای ئەوەی بەشێک لە هاوڵاتییانی گەڕەکی هوانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تیان وت، هێزێکی یەکێتی دەستیکردووە بە رووخاندنی خانووەکانیان، تیمێکی ئێن ئاڕ تی بە مەبەستی رووماڵی رووداوەکە چوونە ئەو گەڕەکە، بەڵام لەلایەن ئەو هێزەی یەکێتییەوە رێگرییان لێکرا و دەست بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیاندا گیرا و ئەمەش یەکەمجار نییە لەکاتی رووماڵی رووداوێکدا رێگری لە تیمی ئێن ئاڕ تی بکرێت و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا بگیرێت.