PM:12:32:28/10/2025
468 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆش لەبەردەم بانکەکان و لەسەرەی مووچە قەرەباڵغی دروست بووە و بەشێکی مووچەخۆرانیش مووچەکانیان بە تەواوی پێنەدراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە، خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، تەندروستی، ناوخۆ، داد، پلاندانان، ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت و بەشێکی مووچەخۆرانیش مووچەکانیان بە تەواوی پێنەدرا.
بەشێک
لەو مووچەخۆرانەش بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەکرد، بە بیانووی کێشە لە
هەژمارەکانمان بەشێکی مووچەکانمان بڕدراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر رایگەیاندبوو
رادەستکردنی نەوتەکە بۆ سێ مانگە و بۆ کاتی هەڵبژاردنە، بەوەش چارەنووسی چەند
مووچەیەکی ئەمساڵ بە نادیاریی دەمێنێتەوە.