سەردێڕ:

کەرکوک؛ لە رووداوێکی هاتووچۆدا کوڕ و دایکێک گیانیان لەدەستدا

AM:11:45:28/10/2025

548 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی کەرکوک دەڵێت، شەوی رابردوو رووداوێكی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاکە روویداوە و بەهۆیەوە کور و دایکێک گیانیان لە دەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە رێگەی كەركوك - بێجی لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و بەهۆیەوە کوڕ و دایکێک گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە بەهۆی خێرای زۆرەوە بووە و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان وەرگەڕاوە و چووەتە شەقامی بەرامبەر و بەهۆیەوە رووداوەکە دروستبووە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون












گەلەری