سەردێڕ:

بوومەرلەزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلەی رێختەر لە تورکیا روویدا

AM:10:04:28/10/2025

632 جار خوێندراوەتەوە

لە تورکیا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.١ پلەی رێختەر روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.


میدیاکانی تورکیا بلاویان کردەوە، لە پارێزگای بالکێسیر لە نزیک ئەستەمبوڵ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پۆینت یەک پلە بەپێوەری رێختەرروویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر باڵەخانە رووخاون و کەسێک گیانی لەدەستداوە.

باس لەوەشکراوە، پێشتر زۆرێک لە باڵەخانەکان بەهۆی بەهۆی ناسەلامەتیانەوە چۆڵکراون و بۆیە زیانی گیانی کەمبووە و ٥٢ کەسیش برینداربوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٣ تورکیا بومەلەرزەیەکی بەهێز لە نێوان تورکیا و سوریا روویدا و بەهۆیەوە لە تورکیا ٥٣ هەزار کەس گیانیانلدەستدا.













گەلەری