سەردێڕ:

سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر وەڵامێکی توندی مەسرور بارزانی دەداتەوە

AM:09:37:28/10/2025

852 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە و دەڵێت، پارتی و یەکێتی هیچ دەستکەوتێکیان بەدەست نەهێناوە و دەشڵێت، ١١ـی ١١ رۆژی تۆڵەکردنەوەی هاوڵاتیانە لە پارتی و یەکێتی.


کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا وەڵامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی دایەوە و وتی، پارتی و یەکێتی هیچ دەستکەوتێکیان بە دەستنەهێناوە و هەڵبژاردنی ١١ـی ١١ رۆژی تۆڵەکردنەوەی هاوڵاتیانە لە پارتی و یەکێتی.

سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستکەوتی پارتی و یەکێتی تەنها نەدانی مووچە و گرانی بەنزین و نەوت بووە.













گەلەری