ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە فەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی کاندیدێکی یەكێتی دەركرد، هۆكارەكەشی بۆ ساختەكاریكردن لە بڕوانامەكەی گەڕاندەوە.
بە گوێرەی بڕیاری ژمارە یەكی كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی كۆمسیاران، کاندیدێکی یەکێتی لە سلێمانی، دوورخراوەتەوە.
هاوكات ئەوە
ئاشكرا كراوە كە دوورخستنەوەكە بەهۆی (ساختەكاریكردن لە بەڵگەنامەی خوێندن) بووە،
بە پشت بەستن بە نووسراوەی وەزارەتی پەروەردە، بۆیە فەرمانگەی زانیاری و
تەكنەلۆژیای زانیاریی سەر بە كۆمسیۆنیان راسپاردووە كە ئەو بەربژێرەی یەكێتی ئەگەر
دەنگیشی هێنا، دەنگەكانی بلۆك بكرێت.
هاوكات كۆمسیۆن
فەرمانگەی یاسایی خۆی راسپاردووە تاوەكوو سكاڵای یاسایی لە دژی ئەو کاندیدەی
یەكێتی بكەن و بەڵگەنامە ساختەكەش وەك بەڵگەیەك پێشكەش بە دادگا بكەن.