سەردێڕ:

دانیشتووانی چەند گوندێکی هەولێر بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە گردبوونەوە

AM:09:08:28/10/2025

568 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتوانی چەند گوندێکی هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریەوە گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ ئاوڕێکیان لێناداتەوە و گوندەکانیان پشتگوێ خراون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دانیشتوانی گوندی سەردار لە سنووری هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە و بە ئێن ئاڕ تیان وت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو زیاتر لە شەش مانگە ناو كۆڵانى گونده‌كه‌یان تێكداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ب بكرێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ تێكدراوى ماوه‌ته‌وه‌ و كاره‌كه‌شیان نه‌كردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "كێشه‌ى دیكه‌ى گونده‌كه‌شمان بریتییه‌ له ‌نه‌بوونى قوتابخانه‌ و تاوه‌كو ئێستاش قوتابیان له‌ناو كابینه‌ وانه‌ ده‌خوێنن و مزگه‌وتیشمان بۆ ته‌واو نه‌كراوه‌".


 













گەلەری