AM:11:39:24/10/2025
1216 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی تر یەکێتی فلێکس و شاشەی بانگەشەی نەوەی نوێی لە سلێمانی لێکردەوە و رێگریکرد.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، یەکێتی جگە لە تێکدان و دڕاندنی فلێکسەکانی بانگەشەی نەوەی نوێ، رێگریش دەکات لە دووبارە هەڵواسینیان، لە ماوەکانی رابردووشدا پارتی و یەکێتی لە هەولێر و دهۆک و سلێمانیش چەندین جار رێگریان لە بانگەشەی نەوەی نوێ کردووە بە شێواندن و لێکردنەوەی فلێکس و کوژاندنەوەی شاشەکانی بانگەشەی جوڵانەوەکە.
ئەم کردارانەی دەسەڵات
بەرامبەر بە هێزێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆنی وەک نەوەی نوێ، ترسیانە لە ئەنجامی
هەڵبژاردن و زیاتر گەوربوونی جوڵانەوەکە.
نەوەی نوێ لەم
هەڵبژاردن دروشمی ئەمجارەش درۆدەکەنی بە رووی دەسەڵاتدا بەرزکردووەتەوە و چاوی
لەوەیە زۆترین دەنگی هاوڵاتیان بەدەستبهێنێت تا لە بەغدا چارەسەری زۆرینەی
کێشەکانی هاوڵاتیان بکات.