PM:11:51:17/10/2025
856 جار خوێندراوەتەوە
ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژاپۆن بەهۆی هێرشی ورچەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی بەراورد بە ساڵانیتر، حەوت کەس گیانیلەدەستداوە و ١٠٠ کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی ژینگەی ژاپۆن وتی، لە مانگی نیسانەوە حەوت کەس گیانیلەدەستداوە بەهۆی هێرشی ورچەکانەوە و بەراورد بە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زیادی کردووە.
ژمارەی ئەو
کەسانەی گیانیانلەدەستداوە بەهۆی هێرشی ورچەکانەوە زیاتر لە ناوچەکانی باکووری
ڕۆژهەڵات و پارێزگای هۆکایدۆ لە باکووری ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە و دواین رووداو،
پیاوێکی ٦٠ ساڵان بوو لە شاری کیتاکامی ژاپۆن، لە کاتی پاککردنەوەی حەمامی دەرەوەدا، ورچێک هێرشی دەکاتەسەر و گیانلەدەستدەدات.
دوو جۆر ورچ لە ژاپۆن دەبینرێن، ورچی
رەشی ئاسیا و ورچی قاوەیی، هێرشی ورچەکان لە پایزدا زیاتر دەبێت پێش
ئەوەی بچنە خەوی زستانەوە، شارەزایانیش دەڵێن، کەمی بەرهەمی خۆراکی و گۆڕانی کەش و
هەوا هۆکارن بۆ زیادبوونی هێرشی ورچەکان و چونیان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون.