PM:10:57:17/10/2025
1212 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیایەک لە لە ئیماڕات و زانکۆی نیویۆرک ئەبوزەبی بە سەرکەوتوویی یەکەم تاقیکردنەوەی ئینتەرنێتی نەوەی شەشەمیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامدا.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی ئیماڕات لە چەند رۆژی رابردوو تاقیکردنەوەی ئینتەرنێتی نەوەی شەشەمی ئەنجامدا، تاقیکردنەوەکە سەرکەوتووبوو و خێراییەکەی بەرزترین ئاستی خێرایی تۆمارکردووە، کە ١٤٥ گێگابایتە لە چرکەیەکدا و پێشبینی دەکرێت ١٠٠ هێندەی ئینتەرنێتی نەوەی پێجەم خێرا تر بێت.
ئەم تاقیکردنەوەیە هەنگاوێکی تر داهاتووی تەکنەلۆژیا دەباتە پێشەوە لە بوارەکانی پەیوەندی هۆڵۆگرافی و زیرەکی دەستکردی ئەی ئای .
ئیماڕات هەوڵدەدات تا ساڵی ٢٠٣٠، ئینتەرنێتی
نەوەی شەشەم بخاتە کار لە تەواوی وڵات.