سەردێڕ:

لەبارەی ژەهراویبوونی گەنمی عێراقەوە روونکردنەوە دەدرێت

PM:01:41:05/10/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەنگۆی ژەهراویبوونی گەنمی کۆگاکانی رەت دەکاتەوە و دەڵێت، سەجەم بەرهەمە ناوخۆییەکانی ناو کۆگاکان پارێزراون و تەندرووستن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیە رەت دەکەنەوە کە گوایە گەنمی پشکی کۆمپانیاکانی بازرگانی دانەوێڵە و جووتیاران ژەهراوی بووبێت، چونکە دوای قۆناغی وەرگرتن و هەڵگرتنەوەی گەنمەکان، راستەوخۆ پشکنینی تاقیگەیی چڕ و وردیان بۆ دەکرێت و لەژێر چاودێریدا دەمێننەوە.

وتیشی، خستنەڕووی ئەو جۆرە تۆمەتانە بەبێ بەڵگەی زانستی یان ڕاپۆرتی تەکنیکی فەرمی، رای گشتی بەلاڕێدا دەبات، هەر بۆیە هاوڵاتیان پێویستە پشت بە بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بەر لەوەی متمانە بە راستی هەر دەنگۆیەک بکەن.













گەلەری