PM:12:28:05/10/2025
532 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، سبەینێ مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
وتیشی، هەر
سبەینێ مووچەی مانگی حەوت و مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ـی سەرجەم ئەو
فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای یەکی تەمموزی ٢٠٢٤ـەوە بەشێوەی گرێبەست و
هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.