سەردێڕ:

کۆمسیۆن: هەرکەسێک مامەڵە بە کارتی دەنگدانەوە بکات؛ سزادەدرێت

PM:12:04:05/10/2025

308 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٦١٢ هەزار کارتی بایۆمێتریان بەسەر دەنگدەراندا دابەشکردووە و هەرکەسێک مامەڵە بە کارتەکانەوە بکات؛ رووبەرووی یاسا دەبێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وەجبەی دووەمی کارتە بایۆمێترییەکان دابەشدەکرێت و لە وەجبەی یەکەمدا زۆرترین کارت دراوەتەوە بە هاوڵاتیان، کە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کارت بووە.

وتیشی، کارتەکان تەنها دەتوانرێت لەلایەن خاوەنەکانیانەوە بەکاربهێنرێت و تەنها یەکجاریش بەکاردێت دواتر دەوەستێت.

جەختیشی کردەوە، رێکاری توندی یاسایی دەگرنە بەر دژی هەر هەوڵێکی ساختەکاری و کۆپیکردن یان مامەڵەکردن بە کارتەکانی دەنگدانەوە.













گەلەری