دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٨٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٨٧ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٨٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بەهای کانزا زەردەکە نزیکەی
٣٣ دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی ئۆنسەی
زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو
هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی
کوردستان.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٧٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٨٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٢٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٩٩ هەزار دینارە