هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە سوریا ئەنجادەدرێت، هەڵبژاردنەکەش لە کۆی ١٤ پاریزگا لە ١١ پارێزگادا ئەنجامدەدرێت و لە سێ پارێزگا هەڵبژاردن ئەنجامنادرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە دوای روخانی رێژێمی بەشار ئەسەدەوە لە سوریادا هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە و ئەمە یەکەم جارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل ئەنجامبدرێت.
هەڵبژاردنەکەش لە ١١ پارێزگای سوریادا ئەنجامدەدرێت و لە هەریەکە لە
پارێزگاکانی حەسەکە و رەقە و سوەیدا ئەنجامنادرێت، کۆی ئەندامەکانی ئەنجومەنەکەش ٢١٠
کەس دەبن و ١٤٠ ئەندامی ئەنجومەنەکە بە هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێن و ٧٠ ئەندامیشیان
لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریاوە هەڵدەبژێردرێن.
ئەرکەکانی
ئەنجومەنەکەش یاسادانان و پێشنیارکردن و پەسەندکردنی یاساکان، هەموارکردنەوە یان
هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی پێشوو، پەسەندکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و
پەسەندکردنی بودجەی گشتی دەبن، ماوەی دەسەڵاتی ئەنجومەنەکەش بە ٣٠ مانگ دیاریکراوە
لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوە.