سەردێڕ:

هەزاران هاوڵاتی لە جۆرجیا دژی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد

PM:10:36:04/10/2025

976 جار خوێندراوەتەوە

سەدان هەزار کەس لە وڵاتی جۆرجیا دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان رژانە سەرشەقام و لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە تبلیسی پایتەخت نزیک بوونەوەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە وڵاتی جۆرجیا سەدان هەزار کەس، بە هەڵگرتنی ئاڵای جۆرجیا و یەکێتی ئەوروپا، چوونە گۆڕەپانی ئازادی لە تبلیسی، لەسەر بانگەوازی ئۆپۆزسیۆن بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان.

دوای ئەوەی لە خولەکەکانی کۆتایی هەڵبژاردنە شارەوانییەکاندا، هێزێکی پۆلیسی زرێپۆش رووبەڕووی ئەو خۆپیشاندەرانە بووەوە کە هەوڵیاندا بچنە ناو کۆشکی سەرۆکایەتییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەندێک لە کەسایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆن داوای شۆڕشێکی ئاشتیانەیان کردبوو دژی حزبی دەسەڵاتداری "خەونی جۆرجی".

حزبی "خەونی جۆرجی” ، رووبەڕووی یەکەم ئاڵنگاری هەڵبژاردن بووەتەوە لەدوای بردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ساڵی رابردوودا، کە رەخنەگران بە ساختە ناویان برد، لەو کاتەوە، ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری رۆژئاوای وڵاتەکە بەردەوامن لە خۆپیشاندان.

دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان لە ئێوارەى ئەمڕۆدا، حزبی دەسەڵاتدار سەرکەوتنی خۆی راگەیاند، دەیان هەزار هاوڵاتی دژی دەسەڵات و لایەنگری حزبی ئۆپۆزسیۆن رژانە سەر شەقام و بەرەو کۆشکى سەرۆکایەتى رۆشتن و پۆلیسیش بە گازى فرمێسکڕێژ هەوڵیدا، بڵاوەیان پێبکات.

بەپێی راپۆرتی گروپەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی ساڵی رابردوودا نزیکەی ٦٠ کەس، لەناویاندا کەسایەتی دیاری ئۆپۆزسیۆن، رۆژنامەنووس و چالاکوانان زیندانی کراون.













گەلەری