سەردێڕ:

كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان: زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی لە ئەوروپاوە گەڕێندراونەتەوە عێراق

PM:09:56:04/10/2025

908 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، دەڵێت، لە یەکی ئەم مانگەوە زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی کە زۆرینەیان کوردن و خەڵکی سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و راپەڕینن، لە وڵاتانی ئەوروپا گەڕێندراونەتەوە. هاوکات هۆكاری سەرهەڵدانەوە و بەردەوامی كۆچیش بۆ نادادی و بێكاری و خەمساردی دەسەڵاداران دەگەڕێنێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "لە مانگی ١٠ـی ئەمساڵەوە وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا، سوید و نەرویج دەستیان بە گەڕاندنەوەی کۆچبەران بۆ عێراق کردووە، لەم مانگەدا یەکەم قۆناغی ئەو پەنابەرانەی مافی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە یان کارتی نشینگەیان نوێ نەکراوەتەوە، گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا".

دەشڵێت، " نیگەرانیەکی قوڵمان هەیە سەبارەت بە کۆچی بە لێشاوی گەنج و ئەو کێشانەی لە رێگای کۆچدا بە تایبەت لە وڵاتانی تونس و لیبیا رووبەڕوویان دەبنەوە و لە کاتی گەیشتنیشیان بۆ وڵاتانی مەبەست دەگەڕێندرێنەوە".

وتیشی، "داوا دەکەم گەنجان ئەو رێگا مەترسیدارە نەگرنەبەر، چونکە ئێستا سیاسەتی وڵاتان بەرامبەر بە پەنابەر گۆڕدراوە و بە زۆرە ملێ دەیانگێڕنەوە".















گەلەری