سەردێڕ:

ئومێد خۆشناو: بەهۆی سووتانی بەنزینخانەكەی هەولێر ١١ كەس برینداربوون

PM:08:35:04/10/2025

860 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگارى هەولێر لەبارەی سووتانی بەنزینخانەکەی هەولێرەوە دەڵێت، لە رووداوەکەدا ١١ کەس برینداربوون و پێنج برینداریان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی، لە رووداوەکەدا ١١ کەس برینداربوون و پێنج برینداریان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و شەش برینداریان لە نەخۆشخانەدا ماون و چارەسەر وەردەگرن.

هەر ئەمڕۆ شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر وتی، لەو بەنزیخانەیەدا سووتەمەنی بەنزین، گاز و غازی LPG و مۆلیدەی تێدابووە، کە هۆی سەرەکی رووداوەکە لە ئەنجامی شێوازی بەتاڵکردنی بەنزینەکە بووە.

باسی لەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوەکان زیاتر روونکردنەوە دەدەین، بەڵام گومانییان هەیە لە کاتی بەتاڵکردنی بەنزین رووداوەکە روویدابێت، چونکە سووتەمەنییەکە نزیک بووە لە مۆلیدە و غازی LPG یەکە، رەنگە ئاگر دروست بووبێت.













گەلەری