سەردێڕ:

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە رێگای سلێمانی - عەربەت داخرا

PM:07:23:04/10/2025

1140 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، چەند کاتژمێرێکە بەهۆى وەرگەڕانى بارهەڵگرێک، سایدێکى رێگاى سلێمانى بۆ عەربەت داخراوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە هاتووچۆى سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، رووداوەکە، لە نزیک گوندى گۆزەرەقە روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى بارهەڵگرەکە مقەستى کردووە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە سایدى هاتن لە سلێمانییەوە بەرەو عەربەت، داخراوە.

ئەو چاوگە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا زیانى گیانى نەبووە و شۆفێرەکەى بەسووکى بریندار بووە.

لەئێستادا، تیمەکان لەوێن و دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەکە لاببەن، چونکە بووەتە هۆى داخستنى سایدەکە و قەرەباڵغییەکى زۆر دروستبووە و شۆفێران چوونەتە سایدى بەرامبەر.













گەلەری