PM:06:21:04/10/2025
848 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەکی بواری ئابووری، بازدانێکی بەرچاوی لە کەرتی گەشتیاری عێراقی ئاشکرا کردودەڵێت، رێژەی گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری ٢٥٪ گەشەی کردووە و وڵاتی دوو رووبار لە ئێستادا بووەتە حەوتەمین وڵاتی عەرەبی لە رووی گەشتیارییەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری وتی، کەرتی گەشتیاری لە عێراق بەرەوپێشچونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و داهاتی ساڵانەی ٥.٧ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی٢٠٢٣ داهاتی گەشتیاری ٤.٦ ملیار دۆلار بووە
و لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بۆ ٥.٧ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، بەمەش رێژەی گەشەسەندنی
کەرتەکە ٢٥٪ زیادی کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق ئێستا لە پلەی حەوتەمی جیهانی عەرەبیدایە لە
داهاتی گەشتیاری، دوای ئیمارات کە بە ٥٧ ملیار دۆلار لە پێشەنگی لیستەکەدایە،
سعودیە بە ٤١ ملیار دۆلار، میسر بە ١٥.٣ ملیار دۆلار، مەغریب بە ١١.٣ ملیار دۆلار،
قەتەر بە ٨.٤ ملیار دۆلار و ئوردن بە ٧.٢ ملیار دۆلار.