دوای ئەوەی لە رووداوێکی تەقەکردندا لە دووزخورماتوو کەسێک گیانی لەدەستدا؛ بە گوێرەی چاوگێکی ئەمنی، ئەو کەسەی کە دەستڕێژی گوللەی کرد هەڵات و دواتر توانرا دەستگیربکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، دوای ئەوەی لە نزیک نووسینگەیەکی ئاڵۆگۆری دراو بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون؛ ئەو کەسەی کە تەقەی کردووە بەرەو کەرکوک هەڵات.
وتیشی، هێزه ئهمنیهكان ههوڵیانداوه لە
کەرکوک دهستگیرى بكهن، بهڵام ئاماده نهبووه خۆى رادهستبكات و رووبهروویان
بووهتهوه، بهو هۆیهشهوه دواى گهمارۆدانى توانرا دهستگیربكرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر بە گوێرەی ئەو چاوگە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە؛ کە پێشتر
هاوڵاتییەک لە خورماتوو کوژراوە و خێزانی کوژراوەکە ویستوویانە تۆڵەبکەنەوە، بەم
مەبەستەش دەستڕێژی گوللە کرایە سەر وێستگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو کە گوایە کەسێکی
پەیوەندیدار بە کێشەکەوە لەوێ ئامادەبووە.
باسی لەوەشکرد، لە
رووداوەکەدا کەسێک کوژراوە و سێ کەسیش برینداربوون، جێی ئاماژەپێدانە کە یەکێک لە
بریندارەکان هیچ پەیوەندی بە رووداوەکەوە نەبووە و بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکییەوە
گوللەی بەرکەوتووە.