PM:03:20:04/10/2025
876 جار خوێندراوەتەوە
شاندی دەم پارتی لە زاری سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە بڵاویانکردوە، پرۆسەی ئاشتی شەڕ و پێکدادانی گۆڕیوە بۆ گفتوگۆی دیموکراسی، هەروەها ئەو پرۆسەیە رێگری لە مەترسییە گەورەکانی وڵات دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاندی دەم پارتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ لە زیندانی ئیمراڵی نزیکەی سێ کاتژمێر و نیو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان, سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە کۆبوونەتەوە و وەک هەمیشە ئۆجەلان تەندروستی زۆر باشبووە و ورەی بەرزبووە.
بە گوێرەی
راگەیەنراوەکە، ئۆجەلان ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆسەی ئاشتی، شەڕ و پێکدادانی گۆڕیوە
بۆ گفتوگۆی دیموکراسی و رێگریی لە مەترسیی زۆر گەورە کردووە،
پێویستە ئەو پڕۆسەیە لەسەر بنەمای چارەسەریی زۆرێک لە کێشەکان بێت و تورکیا لە
ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا بەهەند وەری بگرێت.
عەبدوڵا ئۆجەلان جەتیکردوەتەوە، گەشەسەندنی
پڕۆسەکە پەیوەستە بە داواکارییە سیاسی و یاساییەکانەوە و زۆر گرنگە داواکارییە
یاساییەکان لە روانگەیەکی راستەوە جێبەجێ بکرێت.