سەردێڕ:

بەڵێنی سەرۆک لیستەکانی نەوەی نوێ بۆ هاوڵاتیان

PM:02:44:04/10/2025

912 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی ١١ـی ١١ـی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ٢٨٨ و بە دروشمی دەسەڵات ئەمجارەش درۆ دەکەن رووبەڕووی پارتی و یەکێتی دەبێتەوە؛ هەروەها هەریەک لە سەرۆک لیستەکانی نەوەی نوێ لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک و موسڵ و کەرکوک بەڵێنەکانیان ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی دەڵێت، لە حکومەتی داهاتووی عێراق کێشەکانی خەڵکی هەرێم چارەسەر دەکەن و کۆتای بە گرفتەکان دەهێنن؛ هەروەها، کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر وتی، تەوتین و پلە بەرزکردنەوە لە پێشینەى کارەکانیان دەبن و خەونی ئەوان هێنانەدی ژیانێکی خۆشە بۆ هاوڵاتیان.

هاوکات، ئومێد محەمەد ، سەرۆک لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای کەرکوک دەڵێت، ئەوەی پێویست بێت بۆ هاوڵاتیانی کەرکوکی دەکەن و وەک چۆن لە پەرلەمان یاسای هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانی بەعسیان دەرکرد.

هەروەها، سلێمان موسا، سەرۆک لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆک دەڵێت،لەرێگەی حکومەتی عێراقەوە کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەکەن و ئیسماعیل خەسرەو، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە موسڵیش وتی، خەڵکی ئەم ناوچەیە قوربانییان داوە بەڵام پشتگوێخراون.

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە و نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە٢٨٨و بە دروشمی دەسەڵات ئەمجارەش درۆ دەکەن رووبەڕووی پارتی و یەکێتی دەبێتەوە.

نەوەی نوێ نوێبەڵێنیداوە لەرێگەى بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراقەوە چارەسەری ریشەیی قەیرانەکان بکات. بەڵێنیشیداوە لەڕێگەی تەوتینەوە کێشەی مووچە بە یەکجاریی چارەسەر بکات.

نەوەی نوێ بەڵێن دەداتسولفەکانی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووک بۆ هاوڵاتیان و بەنزین و نەوتی سپی و سوتەمەنی بە نرخی هەرزان بۆ هاوڵاتیان دابینبکات.

هاوکات، نەوەی نوێ تاکە هێزیشە لە ناوچە جێناکۆکەکان کاندیدی لەبەرامبەر پارتی و یەکێتی هەیە و پێشبینیش دەکرێت لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی کورسەییەکانی زیاتر بکات.













گەلەری