PM:02:32:04/10/2025
852 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی کشتوکاڵی عێراق، وڵاتەکە پلانی هەیە بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەی خورما لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا، دەشڵێت عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی کردووە بۆ بەرهەمهێنانی نەمامی خورما.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مەهدی جبوری، یاریدەدەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، وەزارەتەکە هەوڵەکانی خۆی بۆ پێشخستنی پرۆژەکانی باخداری و چاندنی داری خورما بەتایبەتی چڕ کردووەتەوە و پرۆژەیەکی ئامادەکردووە بۆ زیادکردنی نەمامە کشتوکاڵییەکان بە پشتبەستن بە تەکنۆلۆجیای مۆدێرن.
وتیشی، بەنیازن بڕی هەناردەی خورما لە ساڵی ٢٠٢٥دا
بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیاد بکەن، لەگەڵ زیادکردنی ژمارەی دارخورما لە وڵاتەکە؛
ئەوەش لە میانی دامەزراندنی کێڵگەیەکی گەورەوە کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار دارخورما لە خۆدەگرێت.
هەروەها، عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی کردووە بۆ بەرهەمهێنانی نەمامی خورما بە پێشکەوتووترین رێگە.