سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەرێممان وەرگرتووە

PM:12:52:04/10/2025

852 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیان وەرگرتووە.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی وت، یەکەم بارە نەوتی هەرێم لەڕێگەی کەشتییەوە بارکراوە.

وتیشی، ئەو بارە نەوتە بڕەکەی ٦٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بووە و بە ئاڕاستەی ئەو لایەنەی گرێبەستی کڕینی لەگەڵدا کراوە، بەڕێکەوتووە.

دەشڵێت، ئەمە یەکەمجارە حکومەتی فیدراڵی نەوتی هەرێم وەربگرێت و هەناردەی بکات، یەکەم باریش لە بەندەری جەیهانەوە هەناردە کراوە.

 

 













گەلەری