بەگوێرەی میدیای دەوڵەتی کۆریای باکور، سەرۆکی کۆریای باکور پەیامێکی بۆ سەرۆکی چین ناردووە و لەبارەی زیانی لافاوەکانی ئەم دواییەی چینەوە سەرەخۆشی لێکردووە و پشتیوانیشی بۆ دەربڕیوە.
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی
کۆریای باکور نامەیەکی بۆ شی جینپینگ، سەرۆکی چین ناردووە، لەسەر زیانەکانی لافاوەکانی
ئەم دواییەی چین و پشتیوانی و سەرەخۆشی وڵاتەکەی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەربڕیوە.
میدیای دەوڵەتی
کۆریای باکور ئاماژەی بەوەشداوە، کیم جۆنگ ئون هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ سەرۆکی چین دەربڕیوە
و سەرەخۆشی لە قوربانیانی لافاوەکانی ئەم دواییە کردووە کە چەندین زیانی گیانی و زیانی
ماددی بە چەند ناوچەیەک گەیاندووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
کیم پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرۆکی چین و گەلی چین دەرببڕیوە.
لەم دواییانەدا
چەند شارێکی پارێزگای هانی وڵاتی چین لافاو لێیدا و زیانی لێکەوتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لە ماوەی رابردوو بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا باری
لە هەریەک لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و چین و یەمەن
ژمارەیەک هاوڵاتیانیان گیانیان لەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆری بەو ناوچانە گەیاند
و زیانی بە ناوچە کشتوکاڵی و بەروبوومی جوتیاران گەیاندووە.