سەردێڕ:

خۆپیشاندان لە گەڕەکێکی سلێمانییەوە دەستیپێکرد

PM:11:11:24/07/2021

76860 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتووانی گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی هاتوونەتە سەرشەقام و خۆپیشاندان دەکەن، دەڵێن هیچ خزمەتگوزارییەکیان نییە نە کارەبای نیشتیمانی نە کارەبای مۆلیدەیان نییە بەو گەرمایە، دەڵێن ئاوی خواردنەوە و زێرابیشیان نییە.


لەو بارەیەوە هاوڵاتییەکی دانیشتووی ئەو گەڕەکە باس لەوەدەکات، کە خانوەکانیان تەجاوز نییە و بە هاویندا تەپوتۆزی گەڕەکەکەیان هەراسانیان دەکات و زستانانیش قوڕ بێزاریان دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، دەڵێت شەوان بەو گەرمایە کارەبایان نییە و بەو کۆرۆنایەش ئاویان نییە. دەڵێن، لەبەر بێکارەبایی و گەرما زۆرکات لە کۆڵان دەخەون.

دانیشتوویەکی دیکەی ئەو گەرەکەش دەڵێت، چەندین پرۆژەی هەبوو فرۆشرا و کرا بە خانوو، گۆڕەپانی دووگۆڵی لێبوو کرا بە خانوو.

راشیگەیاند، کێشەی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان هەیە و تەنها کێشەی ئاو و کارەبایان نییە، داوای چاکسازیش دەکەن بۆ گەڕەکەکەیان و دەڵێت، "ئەگەر حکومەت بریارە چاکسازی بکات با لێرەوە بیکات."

ئەوەشی روونکردەوە، هەندێک کەس هەیە کارەبای بێبەرامبەری پێدراوە و قسە ناکات بەڵام خەڵکی دیکە لەو نێوەندەدا لە زیاندان.

هاوڵاتیانی گەڕەکەکەش دەڵێن، زۆرینەی ئامێرە کارەباییەکانیان سوتاوە بەهۆی زۆری بڕانی کارەباوە.

 


 













گەلەری