لە داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار گۆڕانکاریى بەسەرداهات و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا لە کاتێکدا لەکردنەوەى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
هاوکات لیرەى تورکى هەر لە نزمترین ئاستیدایە
و لە داخستنى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠٤ لیرەى تورکى مامەڵەى پێوە کرا.
هەروەها، تمەنی ئێرانیش
بەراورد بە کردنەوەى بازاڕ دابەزینى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٠٢
هەزار تمەن مامەڵەى پێوە کرا لە کاتێکدا لە کردنەوەى بازاڕ ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن
و ٨٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرا.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.