سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان بە ئێن ئاڕ تی وت، نرخی یەک ئەمپێر لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری لە شەش هەزار و ٢٥٠ دینار بۆ ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە نرخی مۆلیدە ئەهلیەکان ناو شاری هەولێر و دەوروبەر دیاری کرا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کارکردنی کاتژمێری مۆلیدەکان رۆژانە بۆ مانگی شەش ٨ کاتژمێر بووە و
ماوەی کارکردنی مۆلیدەکان ٣٠ رۆژە، لیژنەی تایبەت بە هێنانی گازوایل بۆ یەک لیتر
گازوایل بڕی ٥٠٠ دیناری هێناوە لە بۆرسەی فرۆشتنی گازوایل.
باسی
لەوەشکرد، بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدە ٤١.٥ دینار دەرچووە لە داتایی لیژنەی مۆلیدەکان
تایبەت بە دیاری کردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان و نرخی گاز بۆ یەک لیتر ٤٧١ دیناریان
هەژمارکرد واتە بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدە ٤٠ دیناریان هەژمارکرد.
دەشڵێت،
نرخی یەک ئەمپێر لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری لە شەش هەزار و ٢٥٠ دینار بۆ ١٣
هەزار و ٥٠٠ دینارە.