سەردێڕ:

هۆکارى سستى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم ئاشکرا دەکرێت

PM:11:11:27/10/2021

77824 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکى ئاگادار رایگەیاند، بە پاساوى نەگەڕانەوەى داهاتەکانەوە جارێکى دیکە سستى دەکەوێتە دابەشکردنى موچەوە.


چاوگەکە ئاماژەى بەوە کرد "ئەگەرچى بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا موچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشکرێت، بەڵام موچەى ئەو وەزارەتە دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو".

ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێکى ئاگادار بە ئێن ئاڕتى راگەیاند، بەغدا بەڵێنى ناردنى ٢٠٠ ملیارەکەى داوە و حکومەتی هەرێمیش چاوەڕێیە لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوودا ئەو پارەیە بگات تاکو دەست بە دابەشکردنى موچەى تەواوى وەزارەتەکان بکەن.

پاساوهێنانەوەى حکومەتى هەرێم بۆ نەبوونى سیولە و کۆنەکردنەوەى داهاتەکان و نەگەیەشتنى پارەکەى بەغدا لەکاتێکدایە، داهاتى مانگانەى حکومەتى هەرێم لە نەوت و دەروازەکان و داهاتى ناوخۆ زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار ئەوەش بەشى دوو موچە دەکات، بەبێ پارەکەى بەغدا.

ئەوەش لەکاتێدایە، رۆژى ٢٥ى ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى ١٠ کرا و تا ئێستاش تەنها موچەى دوو وەزارەت دابەشکراوە.













گەلەری