سەردێڕ:

دوای هەفتەیەک؛ تەرمی ئەو هاوڵاتیەی لە زێی بچوکدا خنکا دۆزرایەوە

AM:11:29:26/04/2024

1088 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند، دوای تیپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر خنکانی کەسێکی بەڕەگەز تورکمان بەرەبەیانی ئەمرۆ تەرمەکەی لە زێی بچوک لە سێگردکان دۆزرایەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئەو گەنجە لە کاتی رزگارکردنی منداڵێکدا کەوتووەتەوە ناو ئاوەکەوە خنکاوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری و شارستانی کۆیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی ١٩ـی نیسان لە تەق تەق کەسێکی بەرەگەز تورکمان دوای ئەوەی منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی زێی بچوک، لە هەوڵی رزگارکردنی منداڵەکەدا خۆی خنکا و بێسەروشووێنبوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەرەبەیانی رۆژی ٢٦ـی نیسان دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر خنکانیدا لە سنوری سێگردکان تەرمەکەی دۆزرایەوە. وتیشی، " ئەو گەنجە دانیشتووی کەرکوکە".

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو گەنجە تورکمانە لە نزیک پارکی مەهناز لە سنووری تەق تەق دوای ئەوەی منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی زێی بچوک، لە هەوڵی رزگارکردنی منداڵەکەدا خۆی خنکاوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەمەبەستی توێکاری لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە و هەر لەوێش رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.













گەلەری