سەردێڕ:

ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی دهۆک کەوتەوە؛ بریندار هەیە

PM:10:17:23/04/2024

4152 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی دهۆک لەنێوان زاخۆ و سێمێل کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە و بەهۆی ئاگرەکەوە چوار کەس بریندار بوون. دەشڵێت، "لیژنەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە پێکهێناوە."


ئەمڕۆ سێسەممە، بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگر لە کارگەیەکی ناوچەی پیشەسازی دهۆک لەنێوان زاخۆ و سێمێل کەوتووەتەوە و هەشت تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
باسی لەوەش کرد، بەهۆی ئاگرەکەوە چوار کەس کەس بریندار بوون و برینەکانیان سوکە و لەلایەن بەرگری شراستانی دهۆکەوە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە و زەرەر و زیانەکان. 

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستە روو، ئاگرەکە بە جۆرێک بووە تەنکەرێک چووەتە ئەو کارگەیە تاوەکو سوتەمەنی بۆ ببات و گڕیگرتووە و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

تایف گۆران- دهۆک 












گەلەری