سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: سودانی دەیەوێت کێشەی مووچەی هەرێم بەیەکجاری چارەسەر ببێت

PM:09:46:23/04/2024

2244 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی عێراق سەبارەت بەموچەی هەرێم پێداگری دەکات لەبڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و جێبەجێکردنی. دەشڵێت، سەرۆک وەزیران دەیەوێت کێشەی مووچەی هەرێم بەیەکجاری چارەسەر ببێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، فەرهاد عەلائەدین راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆک وەزیران ویستی هەیە کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رەگەوە چارەسەر بکات.

باسی لەوەش کرد، حکومەتی عێراق دەیەوێت فەرمانبەرانی هەرێم هەژماری بانکیان لە بانکەکانی عێراقدا هەبێت و پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بێت و داهات رادەست بکات.

ئەوەشی خستە روو، نابێت جیاوازی موچە هەبێت لەنێوان هرێم و بەغدا پێویستە هاوتا بکرێنەوە.

فەرهاد عەلائەدین راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی راشیگەیاند، عێراق لەئێستادا گرنگی دەدات بەنەهێشتنی بێکاری و هەژاری روبەروبونەوەی تیرۆر و گەشەپێدانی ئابوری و دەیەوێت بۆری نەوت لەرێگای وڵاتانی عەرەبیەوە دروست بکات.













گەلەری