PM:01:12:23/04/2024
4048 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی لەسەر هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بڵاو کردەوە و رایگەیاند، یەکێتی و پارتی و هەندێک لایەن لە گتوگۆدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی هەرێم.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارتی و یەکێتی لەگەڵ هەندێک لایەنی دیکەی هەرێم لە گفتوگۆدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، ئەم کارە ئەوپەڕی ترسنۆکی ئەو دوو لایەنەی دەسەڵات دەردەخات و ترسێکی روون و ئاشکرایە لە هەڵبژاردن.
فراکسیۆنی نەوەی
نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەێنین کە نەوەی نوێ
دژی هەر هەوڵێکە تایبەت بە دواخستنی هەڵبژاردن و پێمان وایە هەر لایەنێک بە
داواکاری پارتی رازی بێت ئەوا پاشکۆیی و بێ دەسەڵاتی خۆی دەسەلمێنێت و ئەوپەڕی ترسە
لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن".
بڕیارە لە مانگی
حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردن لە هەرێم بەڕێوەبچێت و فشارە ناوخۆیی و
نێودەوڵەتییەکانیش بەردەوامن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.