سەردێڕ:

کەشناسی: خۆڵبارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

AM:10:35:23/04/2024

10308 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لە بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خۆڵبارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری خۆڵبارین لە بەشێک ناوچە لە باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان هەیە، پلەکانی گەرماش تا رادەیەک لە بەرزیدا جێگیر دەبن.

باس لەوەش کراوە، بە گشتی خێرایی با مامناوەند دەبێت بەڵام لە بەشێک ناوچە لە پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە سەروو ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٢٩

سلێمانی : ٢٧

دهۆک : ٢٩

کەرکوک : ٣١

هەڵەبجە : ٢٧

زاخۆ : ٣٠

سۆران : ٢٧

حاجی ئۆمەران : ١٩

گەرمیان : ٣٢













گەلەری