سەردێڕ:

بنکەی عەین ئەسەد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج

PM:05:53:22/04/2024

1376 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.

شەوی رابردووش، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە گوندی حەمەد ئاغا لە ناوچەی زومار لە سنووری موسڵ پێنج مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سوریا کرا.

لای خۆشیەوە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردوە، لەدوای هەڵدانی ئەو پێنج مووشەکە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ئەو ناوچەیەیان بۆردوومان کردووە کە مووشەکەکانی لێوە هەڵدراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جاری دیکە بنکەی عەین ئەسەد لەڕیگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومان کراوە و چەند گروپێکی چەکداری بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکان راگەیاندووە.

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبارەوە و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی تێدا جێگیرن.














گەلەری