سەردێڕ:

لەسەر داوای سروە عەبدولواحید لیژنەی دەستپاکی میوانداری بەڕێوەبەری بانکی رەشید و رافیدەین دەکات

PM:04:27:17/04/2024

9780 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داوای سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لیژنەی دەستپاکی رۆژی شەممە میوانداری بەڕێوەبەری بانکی رەشید و رافیدەین دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر داوای سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و بەپێی نوسراوێکی لیژنەی دەستپاکی لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و کردنەوەی لقەکانیان لە هەرێم بەڕێوەبەرانی بانکەکانی رەشید و رافیدەین بانگهێشتی لیژنەی دەستپاکی دەکرێن.

بەپێی نوسراوەکە، میواندارییەکە رۆژی شەممە دەبێت و تەوەری گفتووگۆکان پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و کردنەوەی لقەکانی بانکی رەشید رافیدەین لە هەرێم دەبێت.

هەر ئەمڕۆ، لە رێگەى نوسراوێکەوە، سروە عەبدولواحید، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق، داوای لە سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد، وانەبێژانی هەرێم دابمەزرێندرێن.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، داوا دەکەن مووچەی وانەبێژان راستەوخۆ لە بەغداوە و لە رێگەی کارتی بانکییەوە دابەش بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ یەکەم فراکسیۆن و لایەن بوو کە بە واژۆى ١١٩ پەرلەمانتار داوایان لە سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە رێگەى بانکەکانى عێراقەوە دابەش بکرێت و ئەویش پەسەندى کرد.


 













گەلەری