سەردێڕ:

بەهۆی شەڕە خاکەنازەوە لە کەلار؛ چوار کەس بریندار بوون

PM:06:30:29/04/2024

10700 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چوار کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی شەڕە خاکەنازەوە لەنێوان دوو بنەماڵەدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەلار بریندار بوون.


ئەمڕۆ دووشەممە، رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەلار لەنێوان دوو بنەماڵەدا بووە بە شەڕ.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە شەڕەکەدا لەلایەن هەردوو بنەماڵەکەوە خاکەناز بەکارهێنراوە و بەوهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.

ئەوەشی خستە روو، ئەو چوار کەسەی بریندار بوونە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

گەرمیان حەمەی پوور - کەلار













گەلەری