سەردێڕ:

بازرگانیی عێراق پێشبینی دەکات بۆ ئەمساڵ زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیاران بکڕن

PM:10:40:16/04/2024

824 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، نزیک دەبنەوە لە گەورەترین وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم و پێشبینی دەکەن بڕی شەش ملیۆن و نیو تۆن گەنمی جوتیاران بکڕن.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئەسیر غورەیری وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پێویستە ١٥ رۆژ پێش گەیشتنی کەشتییە بازرگانییەکانی خۆراک و دانەوێڵە ئامادەکاری تەواو لە رووی گواستنەوەوە بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەبێت رێنمایی بکرێن بۆ پابەندبوون بە کاتی دیاریکراو بۆ داگرتنی دانەوێڵەکان و هەر شۆفێرێک سەرپێچی ئەنجام بدات لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەوەشی خستە روو، عێراق نزیک دەبێتەوە لە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم و گەورەترین وەرزی بەبازاڕکردن دەبێت لە مێژووی عێراقدا بەوپێیەی پێشبینی دەکەن بڕی شەش ملیۆن و نیو تۆن گەنمی جوتیاران بکڕن.

پێشتریش، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاندبوو، ئەمساڵیش وەکو ساڵی پێشوو هەر تەنێکى گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراقیش ئاماژەی بەوە کردبوو، بڕی وەرگرتنی گەنم لەمساڵدا رێژەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات کە پێشبینی دەکەن شەش ملیۆن تەن گەنم لە جوتیاران بکڕن.













گەلەری