سەردێڕ:

چەمچەماڵ؛ لە سێ رووداوی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون

PM:09:56:16/04/2024

1028 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆوە لە جۆری وەرگەڕان لە نزیک ئاوە تەقیوەکەی چەمچەماڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی، چوار کەس بریندار بوون و برینی کەسێکیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، شەریف رەحیم وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی لە سێ رووداوی هاتوچۆدا سێ ئۆتۆمبێل وەرگەڕان.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو سێ ئۆتۆمبێلە هەموویان لە یەک شوێندا وەرگەڕاون کە لە نزیک ئاوە تەقیوەکەی چەمچەماڵ بووە.

ئەوەشی خستە روو، بەهۆی ئەو رووداوەوە چوار کەس بریندار بوون و برینی کەسێکیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و سێ بریندارەکەی دیکەش برینەکانیان سوکن و رەوانەی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کراون.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، لەسەر رێگای نێوان سەیدسادق - شارەزوور رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکدا روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.

سۆران محەمەد - چەمچەماڵ














گەلەری