سەردێڕ:

ئەلینا رۆمانوسکی: عێراق وەک هاوبەشێکی بەهێزی ئەمریکا دەمێنێتەوە

PM:07:48:16/04/2024

876 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی رێککەوتن لەسەر فراوانکردنی چەند بوارێک کرا کە ژیانی عێراقییەکان باشتر دەکات. وتیشی، "عێراق وەک هاوبەشێکی بەهێزی ئەمریکا دەمێنێتەوە".


ئەمڕۆ سێشەممە، ئەلینا رۆمانوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا سەرەتایەکە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێککەوتن و گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە ئەمریکییەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی عێراقییەکان.

رۆژی رابردوو، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکادا هەردوولا پابەندی خۆیان دوپاتکردەوە بۆ بە بەردەوامیدان بە چاکسازی دارایی لە عێراق و بڕیاریاندا هاوکارییە داراییەکان نێوان هەردوو وڵات زیاتر بکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە، کۆمپانیای دارایی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا بڕیاریدا بە پێدانی بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار بە قەرز بە بانکی نیشتمانی عێراق، بە مەبەستی پێدانی قەرز بە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان.

هەروەها، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق - تورکیا کردەوە.













گەلەری